لەو کۆنگرەیەدا کە بە بەشداری میوانانێک لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەستی پێ کرد، ۸۵۰ کەس بەشدار بوو. لە کۆنگرەی نۆیەم، پەسندکردنی مەرامنانە و ئەساسنامەی حیزب، هەڵبژاردنی شوڕای بەڕێوبەرایەتی، ئەمینداری گشتیی حیزب و شوڕای چاوەدێری و پەیجۆری ئەنجام دران.
بەپێی مەرامنانە و ئەساسنامە، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، حیزبێکی نەتەوەیی کوردییە کە بۆ گەیشتن بە کوردستانێکی سەربەست و پێشکەوتوو بە مەبەستی دامەزراندنی بەهاکانی بنەڕەتیی سەربەستی، برایەتی و دادپەروەری لەسەر بنەمای ئیسلامی و بەپێی مافی شارۆمەندی هەوڵ دەدا.
لەو کۆنگرەیەدا «ئەبووبەکر عەلی(کاروانی)» ڕەقیبی پێشووی ئەمینداری گشتیی ئێستای یەکگرتووی ئیسلامی لە کۆنگرەکانی حەوتەم و هەشتەم و ئەندامی دامەزرێنەری ئەو حیزبە و «ئەبووبەکر هەلدنی» پەڕلەمانتار و ئەندامی تەواوی کۆنگرەکانی ڕابردووی حیزب ئامادە نەبوون.
لە نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، شاندێک لە نوێنەرانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بەشدار بوون.
پێشبینی دەکرێ کە لەو کۆنگرەیەدا، گەنجانێکی زیاتر بچنە شوڕای بەڕێوبەرایەتی، لەو کۆنگرەیە ۲۱۰ خاتوون بەشدار بوون.
هەشتەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ۱۰ و ۱۱ی بەفرانباری ۱۳۹۸ لە هەولێر بەڕێوە چوو.